Skip to the content

موزیک و ئامێرە کوردییەکان ده‌خرێنه‌ ناو پرۆگرامی خوێندنى ڕووسياوه‌

لە کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی، میوانداری بۆنەیەکی تایبەت بە سەرکەوتنی گەلانی سۆڤیەت بەسەر نازییەکاندا لە جەنگی دووەمی جیهانی كرا، لە نێویاندا گەلی کورد. 
لە پەراوێزی بۆنەکەدا چەندین دیدار و چاوپێکەوتن لە نێوان د. دانەر ئەبوبەکر، نوێنەرى کاربەڕێکەرى نوێنەرایەتيى حکومەت لە ڕووسیا لەگەڵ کاربەدەستانی کۆنسێرڤاتۆریای ناوداری ڕووسیا و جیهان بەڕێوەچوو. 

کاربەدەستانی چایکۆڤکسی ڕاگه‌ياند: "بۆ ئەم ساڵی خوێندن موزیک و ئامێرە کوردییەکان دەخەینە ناو پرۆگرامی خوێندن و قوتابی هاندەدەین توێژینەوە زانستیيەکانیان بۆ ئەم ئامێرانە تەرخان بکەن."

هەروەها ڕەزامەندیان دەربڕی چەندین موزيكژەنی ناودار بۆ هەرێمى کوردستان بنێرن، بۆ کارکردن لەگەڵ ئۆرکسترای کوردستان. لە هەمان کاتدا دووپاتیان له‌ پێدانی کورسی زەماله‌ى خوێندن بە قوتابیيانی هەرێمى کوردستان کردەوە، وەک پێشووتر لە کاتی سەردانی وەزیری ڕۆشنبیری قسەی لەسەر کرابوو.