نوێنەری ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە و پەنابەران لە عێراق سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد
ڕۆژی یەکشەممە ٥ـی ئایاری ٢٠٢٤، بەبۆنەی تەواوبوونی ئەرکەکانی، جۆن نیکۆڵا، نوێنەری کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە و پەنابەران لە عێراق (UNHCR)، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لێ کرا.
نوێنەری کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە و پەنابەران لە عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئاسانکاری و هاوکاریی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەختی لە بەردەوامبوونی کارەکانیان کردەوە و ئامادەییی خۆیان دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی زیاتر لە بوارە جیاجیاکان، هەروەها باسی لە پرۆژەکانی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە و پەنابەران کرد و کۆمەڵگەی خانەخۆی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. ناوبراو گوتی "لە ماوەی کارکردنی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، توانیویانە چەندین پرۆژە بۆ ئاوارە و پەنابەران لە بوارە جیاجیاکانی وەک پەروەردە و خزمەتگوزاریی کەمپەکان ئەنجام بدەن.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سوپاسی نوێنەری کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد و هەوڵەکان و هەماهەنگییەکانی ناوبراوی لەگەڵ دامودەزگەکانی حکومەتی هەرێم بۆ پشتیوانیکردن لە ئاوارە و پەنابەران و کۆمەڵگەکانی خانەخوێ بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.