Skip to the content

ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەريی کوردستان ڕێوڕەسمێکی ئەنجام دا

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ى ئايارى ٢٠٢٤، ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەريی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی ئەنجام دا. تێیدا تیشک خرایە سەر داهێنان و نوێگەری لە هەرێمی کوردستان.

لایەنە پەیوەندیدارە سەرەکییەکانی حکومەت و ئەکادیمی و پیشەسازی و بازرگانی، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی داهێنان لە ناوچەکەدا، بەشدار بوون.

سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە گوتارێکی پێشکەشکرد و جەختی لەسەر گرنگيی تەکنەلۆژیا بۆ داهێنان و پێشکەوتن لە کۆمەڵگه‌ کردەوە. دزەیی تیشکی خستە سەر پاڵپشتيی تەواوی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمى کوردستان، بۆ ئەم جۆرە دەستپێشخەری و پرۆژانە و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیمانگه‌ بۆ سازدانی چالاکییەکە دەربڕی.

د. ئازاد نەجاڕ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەريی کوردستان، پرێزنتەیشنەکی پێشکەشکرد، تایبەت بە دۆخی ئێستا و ئاراستەی داهاتووی داهێنان لە کوردستان. جەختی لە پێویستيی هاوکاری و هەوڵی هاوبەش، بۆ گەیشتن بە هەنگاوەکانی داهاتوو لە داهێناندا کردەوە.