Skip to the content

باڵیۆزی ڕۆمانیا: ژمارەیەک کۆمپانیای ڕۆمانی بۆ وەبەرھێنان سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ڕادوو ئۆکتاڤیان دۆبرێ، باڵیۆزی کۆماری ڕۆمانیا لە بەغدا و پەترێ کۆنستەنتین، بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی ڕۆمانیا لە هەرێم کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا و پەیوەنديی ئابووری و بازرگانی کرا. باڵیۆزی ڕۆمانیا خواستی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان خستە ڕوو، لەم بارەیەوە گوتی: لە داهاتوویەکی نزیک ژمارەیەک کۆمپانیای ڕۆمانی، بۆ ئاشنابوون بە ناوچەکە و بەشداریکردن لە بواری وەبەرھێنان، سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت تێڕوانینی حکومەتی هەرێمی لەمەڕ پێشخستن و گەشەسەندنی هەرێم خستە ڕوو، هاوکات ⁠ئامادەیيی دامەزراوە پەیوەنديدارەکانی، بۆ هاوکاری و کاراسانی بۆ کۆمپانیا ڕۆمانیيەکان نیشان دا.