بهرپرسى فهرمانگهى پهيوهندييهكانى دهرهوه لەگەڵ کونسولی گشتيی ئەمهریکا لە هەرێم کۆبووەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە مارک سترۆ, کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێم کرد.
هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی چۆنییەتی پێشخستنی پەیوەندییە دوولایەنەکان و هەماهەنگیی زیاتر لە بوارە جیاجیاکان کرد و جەختیان لە گرنگیی دۆستایەتی و هاوبەشی کردەوە و بیروڕایان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە بەگشتی گۆڕییەوە.