بهرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزی کۆریا لە عێراق و کونسولی گشتيی ئهو وڵاته لە هەرێم کرد
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ى ئايارى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە چێ سونگ سوو، باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عێراق و سنچۆل لیم، کونسولی گشتيی ئهو وڵاته لە هەرێم کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا و چۆنیيەتی پتەوکردن و بەرەوپێشبردنی ئەم پەیوەندیيانە کرا. دزەیی سوپاسی گەل و حکومەتی کۆریای کرد، لە پای هاوکاریيەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان، هەر لە سەرەتای هاتنی هێزەکانی کۆریا و دامەزراندنی کەمپی زەیتون بۆ مانەوەی هێزەکانی کۆریا وە ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری جیاواز. لە هەمانکات کردنەوەی چەندین خولی ڕاهێنان و بنیادنانی تواناکانی کارمەندانی حکومەتی هەرێم.
باڵیۆزی کۆریا ئامادەیيی حکومەتی کۆریای پیشان دا بە بەردەوامی هاریکاری و هاوکاریيەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لەو بوارانەی کە جێگەی بایەخی حکومەتی هەرێمی کوردستانن، وەک حکومەتی ئەلیکترۆنی، کە کۆریا لەم بوارەدا یەک لە وڵاتە پێشەنگەکانە.