بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق کۆبووەوە
ڕۆژى یەکشەممە ٥ــى ئايارى ۲۰۲٤، سەفین دزەیی، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حكومهتى ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە ئەلیکساندەر بۆرجینکۆڤ، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکە بیروڕایان لەبارەی پەرەسەندنەکان و پەیوەندییە دوولایەنەکان ئاڵوگۆڕ کرد. سەفین دزەیی هیواى خواست گرفت و ململانێکانی ناوچەکە، بەشێوەیەکی ئاشتییانە کۆتاییان پێ بێت.