Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە کونسولى گشتیى فەڵەستین کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ٢ـی ئایاری ٢٠٢٤، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ نەزمی حەزووری، کونسولی گشتیی فەڵەستین کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی فەرمانگە و کونسولی گشتی، باسیان لە بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و کەرتی غەززە بەتایبەتی کرد و هەردوولا بیروڕایان لەبارەی ڕووداو و ئالنگارییەکانی ناوچەکە گۆڕییەوە.

سەفین دزەیی هاوخەمیی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هاووڵاتییانى سڤیل دەربڕی، کە لە شەڕ و پێکدادانى ئەم دواییە بوونە قوربانی و هیوای خواست بە زووترین کات بە ڕێگەی ئاشتی، کۆتایی بە ناکۆکییەکان بهێندرێت و خەڵکى مەدەنى و نەخۆشخانە و دامەزراوە مەدەنییەکان نەکرێنە ئامانج.