بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزى هیندستان لە عێراق و شاندی یاوەری کرد
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ى ئايارى ٢٠٢٤، سەفین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە پراشانت بیساى، باڵیۆزى هیندستان لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەموو ئەو بوارانە کرا کە جێگەی بایەخی هەردوولایە. ههروهها باس لە زەمالهى خوێندن و پێدانى کورسى تایبەت بە فێرخوازانى هەرێمى کوردستان و پتەوکردنى پەیوەندییە ئابوورییەکان و سەردانى شاندى بازرگانانى هیند بۆ هەرێم و پێدانى ئاسانکارى پێویست بە بازرگانانى هەردوولا بۆ ئەنجامدانى بازرگانيى ڕاستەوخۆ کرا.
هەر لە کۆبوونەوەکە باس لە سیستەمى بانک و باشترکردنى ئەم سێکتەرە وەک پێويستييهك بۆ پتەوکردنى پەیوەندییە ئابووریەکان و گەشەپێدانی سێکتەرى کشتوکاڵ، بە سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیاى نوێ و کردنەوەى خولى ڕاهێنان و بەهێزکردنى تواناکانى کارمەندانى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرا.