بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتيی بەریتانیا لە هەرێم کرد
ڕۆژی دووشەممە ۱۳ـی ئایاری ۲۰۲٤، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتى ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە جەیمس گۆڵدمان، کونسولی گشتيی بەریتانیا لە هەرێم کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە و ئاستی پەیوەندییە دوولایەنەکان کرا. دووپات لە پتەوترکردنی دۆستایەتی و فراوانکردنی هەماهەنگییە هاوبەشەکان کرایەوە.
ههر له ديدارهكه، باس لە ڕەخساندن و دابینکردنی دەرفەتی خولی مەشق و ڕاهێنان کرا، هەروەها بنیادنانی تواناکان لە کەرتەکانی وەک بازرگانی، پیشەسازی، ئابووری، پاراستنی ژینگە و کشتوکاڵ.