سهفين دزهيى پێشوازی له کونسولی گشتيی قەتەر لە هەرێمى كوردستان کرد
ڕۆژى یەکشەممە ١٢ـی ئایاری ٢٠٢٤، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، پێشوازی لە حسێن بن عەلی ئەلفەزالە، کونسولی گشتيی قەتەر لە هەرێمى كوردستان و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی قەتەر، بە تایبەت لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و کشتوکاڵ، ههروهها تاووتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پرسە هەنووکەییەکان کرا.
کونسولی گشتيی قەتەر، ویستی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی ئاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.