سێیەمین فێستیڤالی فیلمی کوردی لە ئەمستەردام بهڕێوهچوو
دکتۆر دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنهرى حكومهتى ههرێمى كوردستان لە یەکێتى ئەوروپا، بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە فێستیڤالی فیلمی کوردی لە شاری ئهمستردامی هۆلەندا کرد و لە گوتەیەکدا دەستخۆشی لە بەڕێوەبەران و ئامادەکارانی فێستیڤالەکە کرد.
هەروها بەخێرهاتنی ئەکتەر و هونەرمەندان و بەرهەمهێنەرانی کورتە فیلمەکانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆیان خواست و ڕایگەیاند کە "گەیاندنی پەیامی کوردستان لە ڕێگەی فیلم، کاریگەريی بەهێزی لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت و لەلایەکی ديكهوه کولتووری گەلەکەمان کاریگەرانەتر بە گەڵانی تر دەناسێنێت."
جێگەی ئاماژەيه کە ئەمە ساڵی سێیەمە فێسیڤالی فیلمی کوردی لە ئهمستردام بەڕێوە دەچێت.