فێستيڤاڵى نهتهوه له ههولێر بهڕێوه دهچێت
ڕۆژى چوارشەممە ٢٢ى ئايارى ٢٠٢٤، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانيی هەمهچهشنى کولتووری، لە پارکی سامی عبدولڕهحمان، بە بەشداری کونسولی گشتى و نوێنەرانى وڵاتانى بیانى و بەرپرسانی حکومی، فێستیڤاڵی (نەتەوە) لەلایەن مەڵتیمیدیا ئەیجێنسی سازكرا، ههروهها سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئامادەی مەراسیمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە بوو.
سەفین دزەیی گوتى "خۆشحاڵبووم بە بەشداریکردن لە کردنەوەی فێستیڤاڵى نەتەوە لە هەولێر، تایبەت بە زیندووکردنەوەی کولتووری جیهانی و مۆسیقا و هونەريی چێژبەخش. دەستخۆشی لە ڕێکخەران دەکەم، بۆ کار و پرۆژەی ناوازەیان، لە یەکخستنی کولتووری هەمەچەشن، لە نێوان پێکهاتە جیاجیاکان لەژێر یەک چەتردا."
شايانى ڤیستیڤاڵی نەتەوە، کۆکراوەی تەواوی کولتوور و هونەر و ڕۆشنبیريی وڵاتانە، بە نمایشی چەندین چالاکی، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.