Skip to the content

پێشانگه‌یەکى تابلۆ و هونەرى شێوەکارى بۆ قوتابیيان كرايه‌وه‌

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونى سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت و ژمارەیەک لە دیپلۆماتکار و هونەرمەند و مامۆستایانى زانکۆ، پەیمانگەى هونەرەجوانەکانى لاوکی ناحکومى، پێشانگه‌یەکى تابلۆ و هونەرى شێوەکارى، بۆ قوتابیيان لە هۆڵى ميديا کردەوە.

سه‌فين دزه‌ييش بە ١٠ تابلۆ، بەشدارى لەو پێشانگه‌یە کردبوو. كه‌ هەندێك له‌ تابلۆکانى بریتى بوون لە تابلۆى هێڵکارى، کە باس لە مەینەتییەکانى گەلى کوردستان و خەبات و ئازادى دەکرد. هاوکات قوتابیيان بە تابلۆى ژیانى لادێ و ئەو کەرەستانەى کاتى خۆى لە گوندەکان بەکار دەهاتن، لەگەڵ شێوازى ژیانى کوردەوارى بەشداریيان کردبوو. زیاتر لە ٣٠ قوتابييش بە تابلۆى زەیتى و هێڵکارى و ئاوى و شێوەکارى، بەشدارى ئەم پێشانگه‌یەیان کردبوو.