Skip to the content

کونسولى گشتيى تازەى تورکیا لە هەرێم دەست بەکار بوو

بەبۆنەى دەستبەکاربوونى وەک کونسوڵى گشتيى تازەى تورکیا لە هەرێم، ئەرمان تۆپچو بە یاوەرى شاندێک سەردانى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد و لەلایەن سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەوه‌ پێشوازی لێ کرا.

دزەیی پیرۆزبایی لە کونسول کرد و هیوای سەرکەوتنى لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست. هاوکات پاڵپشتیی تەواوی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى خستە ڕوو، بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکرنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سوود و قازانجی هەردوولا.

ئه‌رمان تۆپچو خۆشحاڵيى خۆى نیشان دا، کە لە هەرێمى کوردستان دەست بەکار بووە و هیواى خواست بتوانن ئاستى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا بگەیەننە قۆناغێکى پێشکەتووتر.