Skip to the content

باڵیۆزى ژاپۆن لە عێراق سیمینارێکی تایبەتی لەبارەی قۆناغەکانی پێشکەوتن و ئەزموونی ژاپۆن پێشکەش کرد

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، ماتسومۆتۆ فوتۆشى، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، لە باڵاخانەى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان سیمینارێکى تایبەتى لەژێر ناونیشانى "مۆدێرنەگەریى ژاپۆن و وانەکانى بۆ داهاتووى عێراق و هەرێمى کوردستان" پێشکەش کرد.
لە سیمینارەکەدا باڵیۆز باسێکى کورتى لەبارەی مێژووی ژاپۆن و ئەو ئاستەنگانەی کە لە ماوەى سەدەکانى ڕابردوودا ئەو وڵاتە پێیاندا تێپەڕیوە باس کرد. هەروەها باسی لەو جەنگانە کرد کە ژاپۆن تێیدا براوە یان دۆڕاو بووە و چۆنییەتى سوودوەرگرتن لەم ڕووداوانە و دانانیان وەک نەخشەڕێگەیەک لە پرۆسەى پێشکەوتنى ژاپۆن.
لە هەمان کات باسی لەوەش کرد کە چۆن دەکرێت هەرێمى کوردستان و عێراق سوود لە ئەزموونى ژاپۆن وەربگرن.