بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسولى گشتيى ڕووسیا لە هەرێم کرد
ڕۆژی چوارشەممە ١٣ى تشرينى دووهمى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ماکسیم روبن، کونسولى گشتيى ڕووسیا لە هەرێم کرد.
لە کۆبوونەوەکە کونسولى گشتيى ڕووسیا پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان کرد، بە بۆنەی ئەنجامدان و سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
هەردوولا باسیان لە کارى پێکەوەیى و پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکان و بەشداريى شاندى هەرێمى کوردستان لە کۆڕبەندى ئابوورى لە شارى سانپترسبێرگ لە ڕووسیا کرد. ههروهها جەخت لە پتەوکردنى زیاترى پەیوەندییەکان و بەستنى پەیوەنديى ڕاستەوخۆ لە نێوان هەرێمى کوردستان و هەرێم و پارێزگهکانى ڕووسیا و هەماهەنگيى زیاتر بە پێدانى زەمالهى خوێندن و بایەخی ئەنجامدانی خولەکانى ڕاهێنان بۆ پەرەپێدانی تواناکانی کارمەندان کرايهوه.
بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە گوتی: حکومەتى هەرێمى کوردستان پێزانینى هەیە بۆ کارەکانى کونسولگەريى گشتيی ڕووسیا لە هەرێم، لە بوارى جیاواز، بە تایبەتى زەمالهى خوێندن، کە ساڵانە بۆ هەرێمى کوردستان دابینى دەکات.
ههروهها بارودۆخی ناوچەکە و قەیران و تەنگژەکانی جیهان و لووتکەى گۆڕانکارى کەشوهەوا، کەوا ئێستا لە ئازەربایجان بەڕێوەدەچـێت، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.