Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسولی گشتیی ئەرمینیا بە وەکالەت کۆبووەوە

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە، پێشوازی لە ئەندرانیک هاروتیونیان، کونسولی گشتیی ئەرمینیا بە وەکالەت لە هەرێم کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پتەوترکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا کرا، لە بوارەکانی گەشتیارى، ئەکادیمى، ژینگەیى، بازرگانى و پیشەسازى و پەیوەندییە ئابوورییەکان و دروستکردنى پردى پەیوەندى لە نێوان ژوورە بازرگانییەکانى هەردوولا و ئاڵوگۆڕى شاندى بازرگانى.

لە بەرانبەردا سەفین دزەیی ئامادەییى فەرمانگەى پەیوەندییەکان و حکومەتى هەرێمى کوردستانى بۆ هاوکارى و هەماهەنگیى لەو بوارانەى کە دەکرێت کارى هاوبەشى لەسەر بکرێت نیشان دا. هاوکات سوپاسی حکومەتی ئەرمینیا و کونسولگەریی گشتیی ئەرمینیای لە هەرێم کرد، بۆ دابینکردنی خولی ڕاهێنان بۆ کارمەندانی حکومەت.