بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە سکرتێری گشتیی دامەزراوەی دانیال میتران کرد
ڕۆژی دووشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ئیمانوێڵ پۆڵیانی، سکرتێری گشتیی دامەزراوەی دانیال میتران و جێگری کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێم کرد.
لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت کرایە سەر مێژووی پەیوەندیی پتەوی فەرەنسا و گەلی کوردستان و ڕوڵی گەورەی (دانیاڵ میتران) لە دروستکردنی ئەم پەیوەندییە بەهێزەی ئەمڕۆ.
سکرتێری گشتیی دەزگاکە خۆشحاڵیی خۆی بە ئامادەکاری بۆ مەراسیمی یادی ١٠٠ ساڵەی لەدایکبوونی خاتوو (دانیاڵ میتران) نیشان دا و سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە ئەم یادە بەرز دەنرخێنن.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی پتەوی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا لە سەرجەم بوارەکاندا، باسی لە یاد و بیرەوەریی خوالێخۆشبوو مەدام میتران کرد لە پاڵپشتیی بەردەوامی بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان.