Skip to the content

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا سەردانی پەرلەمانی ئەوروپای کرد

لە بەردەوامیی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، ڕۆژی دووشەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، د. دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ شاندێکی نوێنەرایەتی لە شاری برۆکسێل، سەردانی پەرلەمانی ئەورووپای کرد و لەگەڵ تۆبیاس کرێمەر، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا لە گرووپی سۆشیال دیموکراتەکان کۆبووەوە.

‏‎تەوەرە سەرەکییەکانی دیدارەکە بریتی بوون لە بارودۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستان. هەروەها سیاسەت و تێروانینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر رووداوەکان خرانە ڕوو و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکە پتەوکردنی پەیوەندیی زیاتر لە نێوان هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی ئەورووپا باسیان لێوە کرا. نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای پشتگیریی بەردەوامی پەرلەمان و یەکێتیی ئەورووپای کرد لەپێناو کوردستانێکی بەهێزتر.