بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ کونسولی گشتيی قەتەر لە هەرێم کۆبووەوە
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ى تشرينى دووهمى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازی لە حوسێن بن عهلى ئهلفهزاله، کونسولی گشتيی قەتەر لە هەرێم کرد.
کونسولی گشتيی قهتهر پیرۆزبایی لە گەل و حکومەتی هەرێم کرد، بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن.
لە کۆبوونەوەکە باس لە پتەوترکردنى پەیوەندیيەکانى هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەر لە بوارەکانی ئەکادیمى، ژینگەیى، بازرگانى، پیشەسازى و پتەوکردنى پەیوەندییە ئابووریەکان و دروستکردنى پردى پەیوەندى لە نێوان هەردوولا كرا.
سهفين دزهيى ئامادەیيى فەرمانگەى پەیوەندییەکانی دەرەوە و حکومەتى هەرێمى کوردستانى بۆ هاوکارى و هەماهەنگى لەو بوارانەى کە دەکرێت کارى هاوبەشى لەسەر بکرێت، نيشان دا.