بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە جێگری سەرۆکی نێردەی یەکێتيی ئەورووپا لە عێراق کرد
ڕۆژی دووشەممە ١١ى تشرينى دووهمى ٢٠٢٤ سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە دەیڤد هیلی، جێگری سەرۆکی نێردەی یەکێتيی ئەورووپا لە عیراق و بەرپرسی بەشی سیاسی کرد.
بەرپرسی فەرمانگەى پهيوهندييهكانى دهرهوه جەختی له بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان کرد لەگەڵ یەکێتيی ئەورووپا و ئامادەیيی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستانى بۆ هاوکاری و هەماهەنگی نيشان دا، لەپێناو سەرخستنی کارەکانیان و پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمى كوردستان و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و پرسە گەرمەکانی ناوچەکە کرا، دزەیی جەختی لە بایەخی پێشخستنی پەیوەندییەکان و ههماهەنگیی زیاتر کردەوە.