بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە بەرپرسی باڵای ئاژانسی GIZ ی ئەڵمانیایی کرد
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ماریا وینکلێر، بەرپرسی باڵا لە ئاژانسی GIZ ی ئەڵمانی کرد.
دزەیی سوپاسی ئاژانسی GIZی کرد بۆ ئەو پرۆژە و چالاکییانەی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامیان دەدات و هیوای خواست لە داهاتوودا لە بوارەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کردنەوەی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی، ڕۆلی کاریگەرتر ببینن.
خاتوو ماریا وینکلێر سوپاسی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد بۆ ئەو هاوکاری و هەماهەنگییە بەردەوامەیان لەگەڵ ئاژانسی GIZ و دووپاتی لەوە کردەوە کە هەوڵی جدی دەدەن بۆ بەردەوامبوون لە کار و چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان.