Skip to the content

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشداریی مەراسیمێکی تایبەت بە کۆتاییهاتنی کارەکانی باڵیۆزی یابان لە عێراق کرد

ڕۆژی هەینی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەشداری لە بۆنەیەکی تایبەت کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی ماتسومۆتۆ فوتۆشی، باڵیۆزی یابان لە عێراق ڕێکخرابوو.
لە بۆنەکەدا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە گوتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی باڵیۆزی یابانی کرد لەپای کار و هەوڵەکانی کە لە ماوەکانی ڕابردوودا داویەتی لە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەت و گەلی یابان و
هیوای سەرکەوتنیشی لە کارەکانی داهاتووی بۆ خواست.
لە بەرانبەردا باڵیۆزی یابان سوپاسی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، کە ژمارەیەکی زۆر دۆستی لە هەرێمی کوردستان هەیە و لە ماوەی کارکردنی چەندین جار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و
هیوای ئارامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ هەرێمی کوردستان خواست.