ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانيی وڵاتی نەمسا لە هەولێر بەڕێوەچوو
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 25ى تشرينى دووهمى 2024، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حکومەت و دیپلۆماتکار و پارت و لایەنە سیاسییەکان و پیاوانی کارو میوانان، ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانيی وڵاتی نەمسا لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لە گوتارێکدا سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت بە ناوی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە گەل و حکومەتی نەمسا و باڵیۆز لە بەغدا و نووسینگەی بازرگانی لە هەولێر کرد.
سەبارەت بە ئاستی پەیوەندییەکان گوتی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ نەمسا پێشووەچوونیان بەخۆیانهوه بینیوە و کاريش دەکەین بۆ زیاتر پتەوکردنيان.
دزەیی گوتیشی: سوپاس بۆ سەردانەکەی وەزیر لەگەڵ بازرگانانی نەمسا لە ساڵی ڕابردوو، ئەمە دەستپێکێک بوو بۆ بوونیادنانی پەیوەنديی بازرگانی، نەوەک بە تەنها پەیوەنديی کۆمەڵایەتی و سیاسی هەروهها گوتی: ئامانجی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران فرەچەشنکردنی ئابوورییە، ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ وڵاتانی دۆست هەیە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئابووری هەیە.