بهرپرسى فهرمانگهى پهيوهندييهكانى دهرهوه پێشوازى له جێگری كونسولی گشتيی بەریتانیا لە هەرێم کرد
ڕۆژی چوارشەممە ٢ى تشرينى يهكهمى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازى له کاترین شۆ، جێگری كونسولی گشتيی بەریتانیا لە هەرێم کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کردبوو. هاوکات پێشوازی لە چارلوت دیکسن، جێگری تازەی کونسولی گشتيی ئهو وڵاته کرد.
بەرپرسى فهرمانگهى پەیوەندییەکانى دەرەوە کار و هەوڵەکانی جێگری كونسولی گشتيی بەریتانیاى بەرز نرخاند، کە لە ماوەی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵى لە زیاتر پێشخستنى پەیوەندییەکان ههبووه و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست. ههروهها پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونیشى لە جێگری کونسولی گشتيی تازه کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست.
وێڕای باسکردنى چەند پرسێکی هەنووکەیی، هەردوولا کۆک بوون لەسەر بایەخی زیاتر پتەوکردنى پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەو بوارانەى جێگەى بایەخى هەردوولان.