بهرپرسى فهرمانگهى پهيوهندييهكانى دهرهوه پێشوازى له کونسولی گشتيی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێم کرد
ڕۆژی سێشەممە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە، کونسولی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێم کرد.
لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا، گفتوگۆیان لەبارەی چۆنیەتی پێشخستنی پەیوەندییە دوولایەنەکان و هەماهەنگیی زیاتر لە بوارە جیاجیاکان کرد و جەختیان لە گرنگیی دۆستایەتی و هاوبەشی کردەوە و بیروڕایان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە بەگشتی ئالوگۆڕ کرد.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پیرۆزبایی لە کونسولی نوێی ئەڵمانیا کرد و پاڵپشتیی فەرمانگەی دووپات کردەوە بۆ سەرخستنی کارەکانی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.