بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشداری لە ئاهەنگی پرۆگرامی ITEC کرد
ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەشداری لە ئاهەنگی پرۆگرامی ITEC کرد، کە لەلایەن کونسولگەریی گشتیی هیند لە هەرێم ڕێکخرابوو.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاس و پێزانینی بۆ حکومەت و کونسولی گشتیی هیند دەربڕی، بۆ دابینکردنی پرۆگرامی ڕاهێنان بۆ فەرمانبەرانی حکومی و ئەکادیمی. هەروەها جەختی لە گرنگیی هاوبەشیپێکردنی شارەزایی و ئەزموونی سەرکەوتووی نێوان گەلان کردەوە.
هەر لە چوارچێوەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، پەڕتووکی "فەلسەفەی گاندی لە هزری مندا"، کە لە لایەن (تەیار گۆران)ەوە نووسراوە، پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.