Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەولێر کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ڕادو ئێوجن بوتوم، بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
سەرەتای کۆبوونەوەکە، بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا، باسێکی لە کارەکانی ڕابردوو کرد و خۆشحاڵیی خۆی بە ئەرکە تازەکەی دەربڕی، هاوکات ئاماژەی بە مێژووی گەلی کورد و گرنگیی ڕۆڵی کورد لە نەخشەی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بەرز نرخاند.
هەڵبژاردنی ٢٠ی ئەم مانگەش، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، لەلایەن خۆیەوە سەفین دزەیی سوپاسی شاندی ناوبراوی کرد و جەختی لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا و نێردەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کردەوە و ئامادەیی دەربڕی بۆ هاوکاری و هەماهەنگییەکی بۆ کاروچالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان.