Skip to the content

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا سەردانی پەرلەمانی ئەورووپای کرد

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە یەکێتیی ئەورووپا، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپاو شاندێکی یاوەری سەردانی پەرلەمانی ئەورووپای کرد و لەگەڵ ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە کوتلەی سەوزەکان کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر بارودۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کرا و ئاماژەیان بە سیاسەتی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی و پاراستنی هەرێمی کوردستان دا. هەروەها داوایان کرد دۆستانیان لە پەرلەمانی ئەورووپا بەردەوام بن لە پشتگیریی هەرێمی کوردستان و قەوارەکەی.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی ئەورووپا کە شارەزایە لە پرسی کورد، پشتگیری و پاڵپشتیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ڕایگەیاند کە بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی، ئامادەی هاوکاری و کاری دوولایەنە دەبێت لە ئاییندەدا.