Skip to the content

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەردانی پەیمانگه‌ی گەشەپێدانی کشتوکاڵ و بازرگانيی هەرێمی مورسیای کرد

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، لە میانەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئیسپانیا، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، به‌ ياوه‌رى بریکاری وەزارەت و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و پورتوگال، سەردانی پەیمانگای گەشەپێدانی کشتوکاڵ و بازرگانيی هەرێمی مورسیای کرد و لەلایەن خواکین گۆمێز، سه‌رۆكى په‌يمانگه‌ و تیمەکەيه‌وه‌ پێشوازی لێ کرا.
لە دیدارەکەدا پرۆژەکانی هاریکاريی داهاتووی نێوان هەردوو هەرێم لە بوارە هاوبەشەکانی وەک داهێنانی کشتوکاڵی، کەرتی خۆراکی کشتوکاڵی، ئاو و وزەی نوێبووەوە، ئاژەڵداری، سامانی ماسی و ڕاهێنانی کشتوکاڵی تاووتوێ کرا. هەروەها بڕیار درا تیمێکی هاوبەش لە نێوان هەردوولا پێکبهێنرێت، بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و بازرگانيى هەردوولا.