Skip to the content

به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ پێشوازى له‌ كونسولى گشتيى شانشينى ئوردن كرد

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ى تشرينى يه‌كه‌مى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە فواد خازر ئەلمەجالی، کونسولی گشتيی شانشینی ئوردن لە هەرێم کرد.
ئەلمەجالی پیرۆزبایی لە گەل و حکومەتی هەرێم کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن کە لە کەشێكى ئارام و ئازاد بەڕێوەچوو، كونسولى گشتيى ئوردن گوتی: ئەمە سەرکەوتنێکە بۆ پرۆسەی دیموکراسی.
هەردوولا خواستی خۆیان بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لە هەموو ئاستەکاندا دووپات کردەوە، بە تایبەت له‌ بواره‌كانى ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنان.