بەرپرسى فهرمانگهى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی ئاژانسی کۆیکای کۆریایی کرد
ڕۆژی یەکشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە نوێنەری هەرێمیی ئاژانسی کۆیکای کۆری لە کوردستان کرد.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەفین دزەیی سوپاسی حکومەتی کوریا و ئاژانسی کۆیکای کرد، بۆ ئەو هەماهەنگی و هاوکارییانەی لە ماوەکانی ڕابردوودا پێشکەشی هەرێمی کوردستانیان کردووە و هیوای خواست کە بەردەوامییان هەبێت.
دواتر نوێنەری ئاژانسی کۆیکا سوپاسی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کرد بۆ ئەم پێشوازیە و خواستی ئاژانسی کۆیکای لە بەردەوامیی پرۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە نوێنەری ئاژانسی کۆیکا ئاماژەی پلانی داهاتووی کۆیکا کرد، کە لە بەرنامەیاندایە سەنتەرێکی پیشەسازی لە شاری دهۆک دروست بکەن.
لە کۆتاییی کۆبوونەوەکە سەفین موحسین دزەیی سوپاسی ئاژانسی کۆیکای کرد بۆ بە ئەنجامدانی پرۆژەکانیان و هەوڵەکانی ئاژانسی ناوبراوی بەرز نرخاند.