بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشوازی لە سەرۆکی ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد
ڕۆژی دووشەممە ٧ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێشوازی لە ئەندێرس ڤیباری، سەرۆکی ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ڕەوشى هەنووکەییی ناوچەکە و پتەوکردنى پەیوەندییەکان و ئاکامى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختی لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا کرد و ئامادەیی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک دەربڕی بۆ کاراسانی کاروچالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان.