کۆنفرانسی "ڕۆڵ و کاریگەريی ڕۆژهەڵاتناسە ڕووسەکان لە ناساندنی پرسی کورد" بەڕێوە چوو
ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ی ئەیلوولى ٢٠٢٤، کۆنفرانسی نێودەوڵەتيی "ڕۆل و کاریگەريی ڕۆژهەڵاتناسە ڕووسەکان لە ناساندنی کورد و پرسی کوردستان"، کە بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆی سۆران و پەیمانگه‌ی ڕۆژهەڵاتناسی (ئەکادیمیای زانستیی ڕووسیا) و بە هەماهەنگيی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا، لە هەولێری پایتەخت، بە بەشداريی يازده توێژەر و ڕۆژهەڵاتناسی ڕووسيايى و چەندین پسپۆڕی هەرێمی کوردستان و دەرەوە به‌ڕێوه چوو، كه چه‌ندين پانێڵى جياوازى له‌خۆ گرتبوو. وه‌كوو "ڕۆڵى ناوه‌نده ئهكاديمييهكان له قووڵكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌نديى نه‌ته‌وه‌كان، په‌يوه‌ندييه‌كانى كوردستان و ڕووسيا به نموونه"، كه د. نه‌هرۆ زاگرۆس به‌ڕێوه‌ى ده‌برد و باڵيۆزى ڕووسيا له عێراق به‌شدارى تێدا كرد. هه‌روه‌ها "ڕۆڵی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدراڵ، لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و کورد لە قۆناغى ئێستادا"، كه نوێنه‌رى كاربه‌ڕێكه‌رى نوێنه‌رايه‌تيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕووسيا به‌شدارى تێدا كرد. وه "٢٥٠ ساڵ پەیوەندییەکانی ڕووسیا و کورد، کاریگەری لەسەر گەشەپێدانی ئابووری و بازرگانی"، كۆتا پانێڵ بوو به به‌شداريى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى بازرگانيى ڕووسيا - عێراق به‌ڕێوه چوو.
لە کۆتایيی کۆنفرانسەکەدا، نوێنەری کاربەڕێکەری نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا، سوپاس و پێزانینی نوێنەرایەتی پێشکەش بە سەرۆکایەتيی زانکۆی سۆران کرد لە به‌رانبه‌ر میوانداری و ئامادەکارییەکانی کۆنفرانسه‌كه بە شێوەیەکی سەرکەوتوو.