بەرپرسى فهرمانگهى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقى فیدڕاڵی لە فەرەنسا کرد
ڕۆژى سێشەممە ٢٤ى ئهيلوولى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى فهرمانگهى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، لەگەڵ شاندى حکومەتى هەرێم و ژووری بازرگانی و پیشەسازی، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقى فیدڕاڵیان کرد و لەلایەن باڵیۆزی عێراق لە فەرەنسا و ستافى باڵیۆزخانە پێشوازيیان لێ کرا.
هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دۆخی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان لە هەماهەنگيی دوولایەنە بۆ گەشەسەندنی ئابووريی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.