بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوه بەشداری لە کۆنفرانسى "ژنانی عێراقی لە نێوان یەکسانیبوون، خۆڕاگری و ڕزگاری" كرد
بە یاوەری تیمی ئۆفیسی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، ڕۆژی هەینی ٢٧ى ئهيلوولى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە کۆنفرانسى"ژنانی عێراقی: لە نێوان یەکسانیبوون، خۆڕاگری و ڕزگاری" كرد، کە بە هاوبەشی لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی فەرەنسی لەسەر عێراق (CFRI) و ڕێکخراوی (Vision Education) ڕێکخرابوو.
لەمیانی گوتاری دەستپێکی کۆنفرانس، بهرپرسى فهرمانگهى پهيوهندييهكانى دهرهوه تیشکی خستە سەر گرنگيی ئەم جۆرە چالاکی و گفتوگۆیانە بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان و بەدەستخستنی مافەکانیان لە عێراق و کوردستان.