Skip to the content

بەرپرسی فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی دەرەوە سەردانی ئینستیتیوتی کوردی لە پاریس كرد

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ى ئه‌يلوولى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری د. عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا، سەردانی کەنداڵ نەزان، سەرۆکی ئینستیتیوتی کوردیيان لە پاریس كرد و گفتوگۆیان له‌بارەی کار و چالاکیيە گرنگەکانی ئه‌و دامه‌زراوه‌يه‌ كرد..
بەرپرسی فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی دەرەوە هەوڵ و پابەندبوونی ئینستیتیوتی کوردی بەرز نرخاند، کە زیاتر لە چل ساڵە به‌بێ دابڕان بۆ ناساندن بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد كار ده‌كات.