نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا مەراسیمێکی بۆ کۆمپانیاکانی کوردستان و فەرەنسا سازکرد
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ى ئهيلوولى ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ژمارەیەک لە کەسایەتيی بیانی، کوردستانی و فەرەنسايى، نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، مەراسیمێکی بۆ کۆمپانیاکانی کوردستان و فەرەنسا سازدا، بە بۆنەی یەکەمین کۆڕبەندی ئابووری نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان. ئامانجی مەراسیمەکە دروست کردنی پەیوەنديی ڕاستەوخۆی نێوان کۆمپانیا کوردستانیيەکان و کۆمپانیاکانی فەرەنسا بوو.