نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و پورتوگال سەردانی ژووری بازرگانيی هەرێمی مۆرسیاى ئیسپانیاى کرد
ڕۆژى دووشەممە ١٦ى ئهيلوولى ٢٠٢٤، دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و پورتوگال، لەگەڵ بەشێک لە تیمی نوێنەرایەتی لە هەرێمی مۆرسیا، سەردانی ژووری بازرگانيی شاری مۆرسیایان کرد و لە لایەن خۆزێ دانیال مارتین گۆنزالیز، پێشوازيیان لێ کرا.
لە دیدارهكهدا باس لە گرنگی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا لەنێوان وڵاتی ئیسپانیا و هەرێمی کوردستان و شاری مۆرسیا و شارەکانی هەرێمی کوردستان. ههروهها جەخت لە بەشداریکردنی كاراى کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە، لە پێشانگه بازرگانی، گەشتیاری و پیشەسازییەکانی هەرێمی مۆرسیا. هەر لەو دیدارەدا بە شێوەی فەرمی چەندین کۆمپانیا و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوى حكومهتى ههرێمى كوردستان، بانگهێشتی پێشانگهی تایبەتی بازرگانی و کشتوکاڵی کران بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ.
نوێنەری حکومەت له ئيسپانيا و پورتوگال گوتى: هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی ئارام لە ناوچەکەدا ئەمڕۆ بووەتە جێى بایەخی وڵاتانی دونیا و چاومان لەوەیە وڵاتی ئیسپانیا لە سەرجەم بوارەکاندا بێتە هەرێمی کوردستان، بە تایبەت لە بواری بازرگانی و پیشەسازی، هیوادارین سەردانمان بۆ ژووری بازرگانيی شاری مۆرسیا، ببیتە جێى بایەخی ژووری بازرگانيی ئەم شارە و هاندانێک بێت بۆ دروستبوونی پەیوەندی لە نێوان ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و ژووری بازرگانيی ئیسپانیا و مۆرسیا.