Skip to the content

بەرپرسى فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە باڵیۆزى هیندستان لە عێراق کرد

ڕۆژی چوارشەممە ٤ى ئه‌يلوولى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیى، بەرپرسى فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازی لە پراشانت بیساى، باڵیۆزى هیندستان لە عێراق و مادان گۆپاڵ، کونسولى گشتيى ئه‌و وڵاته‌ لە هەرێمى كوردستان کرد. مه‌به‌ستى سه‌ره‌كيى سه‌ردانه‌كه‌ى باڵيۆزى هيندستان، به‌ بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى بوو له‌ عێراق.
بەرپرسى پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەخێرهاتنى شاندى ناوبراوى کرد و سوپاسى هاوکارى و هەماهەنگییەکانى باڵيۆزى کرد، کە لە ماوەى ڕابردوودا ڕۆلی لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەردوولا هه‌بووه‌. هاوکات هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکی داهاتووى بۆ خواست و سوپاسى کونسولی گشتيی هیندستانى کرد، کە هه‌ميشه‌ هاوكار بوونه‌، بۆ زیاتر پتەوکردنى پەیوەندییەکان لە چەندین بوارى جیاواز، بەتایبەتى لە بوارى بازرگانى، وەبەرهێنان، کولتوورى، هونەرى، خوێندن، زەمالاتى خوێندن و خولەکانى ڕاهێنان، کە بۆ کاندیدانى هەرێمى کوردستان ئەنجامى دەدەن.
باڵیۆزی هیندستان سوپاسى هەماهەنگیيەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و فەرمانگەى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كرد و هيواى خواست ئه‌م كاركردنه‌ پێكه‌وه‌ييه‌ به‌رده‌وام بێت.