Skip to the content

بەرپرسى فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقى فیدڕاڵی لە فەرەنسا کرد

ڕۆژى سێشەممە ٢٤ى ئه‌يلوولى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت، لەگەڵ شاندى حکومەتى هەرێم و ژووری بازرگانی و پیشەسازی، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقى فیدڕاڵیان کرد و لەلایەن باڵیۆزی عێراق لە فەرەنسا و ستافى باڵیۆزخانە پێشوازيیان لێ کرا.
هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دۆخی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان لە هەماهەنگيی دوولایەنە بۆ گەشەسەندنی ئابووريی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.