بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە و جێگری سکرتێری گشتيى وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونهوه
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ى ئهيلوولى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە یاوەری د. عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا، لەگەڵ داڤید بێرتۆلۆتی، جێگری سکرتێری گشتی لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەى فەرەنسا كۆبووهوه. لە دیدارەکە تیشک خرایە سەر چەند بابەتێكى چارەنووسسازى پەیوەست بە ناوچەکە و کاردانەوەکانی لە سەر هەرێمی کوردستان.
هەروەها باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرا و تیشک خرایە سەر گرنگيی بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان، بۆ پاراستنی سەقامگیری و هاوکاری نێوانيان.
بابهتى هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و گرنگيی زامنکردنی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و ڕوون، لەپێناو بەهێزکردنی دیموکراسی و شەرعیەتی دامەزراوهكان، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو.