بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە کونسولى گشتيى کۆماری چین لە هەرێم کرد
ڕۆژی دووشەممە ٢ى ئهيلوولى ٢٠٢٤، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە لیو جیون، کونسولى گشتيى وڵاتی چین لە هەرێم کرد.
لە سەرەتاى كۆبوونهوهكه باس لە مێژووی پەیوەندیيەکانی هەردوو وڵاتی چین و عێراق و ئەو گۆڕانکاری و پێشکەوتنانەی لە دوای کردنەوەی کونسولگهريی گشتيی چین لە هەولێر ڕوویان داوە، كرا.
كونسولى گشتيى چين، خواستی وڵاتەکەی بۆ زیاتر پتەوکردنى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان خسته ڕوو. هەروهها داوای پاڵپشتی و هەماهانگيی زیاتری کرد بۆ کار و چالاکییەکانیان لە هەرێم و زیاتر بەرفراوانکردنی ئەو کار و چالاکیيانەی لەلایەن کۆمپانیا چینیيەکان لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن.
لەلایەن خۆیەوە دزەیی خۆشحاڵيی خۆی دهربڕى بهو گوڕانکاری و پێشکەوتنانەی كه لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چین لە چەند ساڵی ڕابردوودا هاتوونهته ئاراوه. بە تایبەت لە ناردنی ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی ڕاهێنان لە وڵاتی چین. ناوبراو ئامادەييی حکومەتی هەرێمی كوردستانى بۆ پاڵپشتی و هەماهەنگيی زیاتری کارەکانی کونسولخانەی گشتيی چین لە هەرێم دووپات كردهوه. ههروهها داواى له كونسولى گشتيى چين كرد كورسيى خوێندن بۆ فێرخوازانى كورد تهرخان بكهن، بۆ ئهوهى سوود له ئهزموونى پێشكهوتنى وڵاتى چين وهربگيرێت.