نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و پورتوگال سەردانی زانکۆی مۆرسیاى کرد
بە ئامانجی گەشەکردنی زیاتری پەیوەندیی ڕۆشنبیری و زانستی نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی ئیسپانیا، دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و پورتوگال و بەشێک لە تیمی ئۆفیسی نوێنەرایەتی، سەردانی زانکۆی مۆرسیایان کرد و لە لایەن جێگری سەرۆکی زانکۆی ئهو ههرێمهوه پێشوازیيان لێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا، لە بوارەکانی ئاڵوگۆری ستاف و دەستگەیشتن بە کتێبخانە ئەلیکترۆنییەکان و هاوکاريی توێژەران و وەرگرتنی زەمالە بۆ قوتابى و خوێندکاران و هاوکاریکردن بۆ کردنەوەی بەشی زمانی ئیسپانی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.