نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و پورتوگال سەردانی کۆمپانیا کشتوکاڵیيەکانی ئەو وڵاتە دەکات
ڕۆژى چوارشەممە 17ى ئهيلوولى 2024، دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و پورتوگال، لەگەڵ بەشێک لە تیمی نوێنەرایەتی لە هەرێمی مۆرسیا، سەردانی دوو گەورەترین کۆمپانیای کشتوکاڵی و بازرگانی و پیشەسازی کرد. لەو دیدارهدا باس لە گرنگی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان وڵاتی ئیسپانیا و هەرێمی کوردستان و شاری مۆرسیا كرا.
لەو چوارچێوەیەدا نوێنەری حكومهتى هەرێم، سەردانی کۆمپانیای پیشەسازی و کشتوکاڵی (نۆڤاگریک) بۆ ئامێرە پێشکەوتووەکانی کرد و لەلایەن بەڕێوهبەری گشتيی کۆمپانیاكهوه پێشوازی لێ کرا.
لە درێژەی دیدارەکەدا، شاندی نوێنەرایەتی بە تەواوی ئەو ئامێر و کەلوپەلە کشتوکاڵیيانەی کە لە هەرێمی مۆرسیا دروست دەکرێن، ئاشنا كران.
سهردانكردنى كۆمپانياى كشتوكاڵى (ماكۆنس) و پێشوازيكردنيان لهلايهن بهڕێوهبهرى گشتيى كۆمپانياكهوه، وێستگهيهكى ديكهى سهردانهكهيان بوو.
لە کۆتایيی دیدارەکەدا نوێنهرى حكومهتى ههرێم سوپاسی ئەو پێشوازییەی کرد و هیوای خواست لە نزیکترین کاتدا کاراسانی بۆ کۆمپانیا کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی سوودی زیاتر لە پێشکەوتنی هەموو ئامێرە کشتوکاڵییەکانی وڵاتی ئیسپانیا ببینن.