کارگەیەکی خشتی دۆستی ژینگە لە هەولێر دادەمەزرێت
لە میانەی کۆڕبەندی ئابووریى فەرەنسا - هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ى ئهيلوولى ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوه، به چاودێريى حكومهتى ههرێمى كوردستان، گرێبەستێکی کارکردنی پێکەوەیی، بۆ دامەزراندنی کارگەیەکی خشتی دۆستی ژینگە لە شاری هەولێر، لە نێوان کۆمپانیایەکی ناوخۆیی و کۆمپانیایەکی فەرەنسایی، واژۆ کرا. شایانی باسە کارگەکە دەیان هەلی کار دەڕەخسێنێت.