یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەخت

ئێوارەی ڕۆژى پێنجشەممە ١٧ى نيسانى ٢٠٢٥، نوح یەڵماز، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا، بە یاوەری ئانل بورا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندی یاوەریان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە هەولێری پایتەخت و لەلایەن سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و هۆشەنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری کاروباری تورکیا لە فەرمانگە پێشوازیان لێ کرا و بڕیارە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆببێتەوە.