بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمیای دیپلۆماسیی وڵاتى نەمسا کرد

ڕۆژی دووشەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازی لە شاندێکی ئەکادیمیای دیپلۆماسیی وڵاتى نەمسا کرد، بە سەرۆکایەتیی تۆماس ڕۆو، ڕاگری پەیمانگەی دیپلۆماسیی ڤیەننا و ژمارەیەک لە قوتابییانی پەیمانگەکە.
لە کۆبوونەوەکە کە د. مستەفا ڕەمەزان، نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە نەمسا ئامادەی بوو، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە بەخێرهاتنى شاندى میوانى کرد و پوختەیەکى لەسەر مێژووى هەرێمى کوردستان و پەرلەمان و حکومەت و تێڕوانینى حکومەتى هەرێم بۆ پەیوەندى لەگەڵ وڵاتان و گەلان پێشکەش کرد.
هەر لە کۆبوونەوەکە باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان کرا.