Skip to the content

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ باڵیۆزی یۆنان لە عێراق کۆبووەوە

ڕۆژى سێشەممە ١٥ى نيسانى ٢٠٢٥، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەگەڵ جۆرجۆس ئەلمانۆس، باڵیۆزی یۆنان لە عێراق و نیکۆلا ستێرجیولا، کونسولی یۆنان لە هەرێم کۆبووەوە.
لەمیانی دیدارەکەدا گفتووگۆیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یۆنان کرد، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و کشتوکاڵ. بۆ ئەم مەبەستەش هەردوولا پێشنیاری سازدانی کۆڕبەندێکی ئابووريی هەرێمی کوردستان و یۆنانیان کرد.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە، باسی دۆخی گشتيی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕەوشی هەنووکەیی کرا، بە تایبەتی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریا.
باڵيۆزى يۆنان خۆشحاڵيی خۆی به‌ سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و ستایشی ئەو سەقامگیریيەی کرد کە لە هەرێمی کوردستان هەیە، بە تایبەتی سەبارەت بە کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان، وە پاڵپشتيی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردن و پتەوکردنی پەیوەندییەکان دووپات کردەوە، هەروەها هیوای خواست کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان فراوانتر بکەن.